٣١ کانوونی دووەم ٢٠١٦ - ١٦:٤٨

عەرەبستان ، نۆ شارومەندی ئەمریکایی بەتۆمەتی ئەنجامدانی هەوڵی تیرۆریستی قۆڵبەست کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەپێی نووسینی رۆژنامەی ئینگلیزیی زمانی "سەعوودی گەزێت"، عەرەبستان رۆژی یەکشەممە ٣٣ گومانلێکراو بە ئەنجامدانی هەوڵی تیرۆریستی لەو وڵاتە گرت کە نۆ کەسیان شارومەندی ئەمریکین.

بەپێی نووسینی ئەو ڕۆژنامەیە، کەسانی گیراو بریتین لە؛ چاردە شارومەندی عەرەبستانی، سێ یەمەنی، دوو سووری، ئەندۆنێزیاییەک، فیلیپینییەک، ئیماراتییەک، پاکستانییەک و قەزاقستانییەک.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عەرەبستان تائێستا لەبارەی بڵاوکرانەوەی ئەو ڕاپۆرە، هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە.

عەرەبستان وەک لایەنگری تیرۆریستان لەساڵی٢٠١٤دا، گرووپی داعشی بەگرووپێکی رەشەکوژ ناوبردو تائێستا بەسەدان کەس لە لایەنگرانی ئەو گرووپە تیرۆریستییەی گرتووە.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، مەنسوور تورکی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستان، ڕایگەیاند؛ یەکێک لە دوو ئەنجامدەری پەلاماری تیرۆریستی رۆژی هەینی سەر مزگەوتی شیعەکان لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان، ناسران کە یەکێکیان خەڵکی عەرەبستانە.

دوو تیرۆریست لە کاتی بەرپا کرانی نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئیمام ڕەزا(ع) لە ناوچەی ئەحساء لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان، بۆمبێکیان تەقاندەوە کە کوژرانی چوار کەس و بریندار بوونی ٣٣ کەسی دیکەی لێکەوتەوە.